**** یــــــــــــــــــــــاری چــوار چیون بــاوری و جا ////// راسـتــــــــــی و پاکـــــــی ، نیستـــــی و رداء **** ****راگـــــــــه حقیقت شیشه بنیین نه جـــــای گـــزافن نه جای منیین**** Freedom of speech - لەسەر پرسی ریفراندۆم، بارزانی ئامادە نیە قاسم سولەیمانی ببینێت Freedom of speech - لەسەر پرسی ریفراندۆم، بارزانی ئامادە نیە قاسم سولەیمانی ببینێت
RSS

بەپێی زانیارییە مێدیاییەكان لە دوو رۆژی رابردوودا قاسم سولەیمانی فەرماندەی لیوای قودسی سووپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سلێمانی و هەولێری كردووە، بە ئامانجی داواكردنی دواخستنی ریفراندۆم لە دەسەڵاتدارانی هەرێم.


ماڵپەڕی كەناڵی (كوردستان تیڤی) زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێكی بەشی فارسی (دەنگی ئەمەریكا) بڵاویكردەوە، لەدواین هەوڵی خۆیدا كۆماری ئیسلامی ئێران قاسم سولەیمانی فەرماندەی لیوای قودسی ئێرانی وەك نوێنەری حكومەتەكەی رەوانەی شاری سلێمانی دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببێتەوە، تاوتوێی بابەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان لەگەڵ بكات .


بە پێی ناوەرۆكی راپۆرتەكە، نوێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری ئەوەیان بۆ یەكێتی كردووە كە تا بكرێت لەو پرۆسەیە خۆیان بەدووربگرن و بەشداری لە ئەنجامدانی نەكەن.


هەر بە پێی راپۆرتەكە، لە رێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتیمامی كوردستان كە نەیویستوە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاندووە، یەكێتی وەڵامی قاسم سولەیمانی داوەتەوە، كە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەشداری دەكات، واتە بە نەرێنی وەڵامی قاسم سولەیمانیان داوەتەوە .


هەردوای وەڵام دانەوەی یەكێتی، قاسم سولەیمانی نوێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی هەولێر دەكات بۆ ئەوەی چاوی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەوێت هەمان داوا لە بارزانی بكات، بەڵام لەو كاتەی سولەیمانی دەگاتە هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی خۆسازدان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم سەردانی شاری كەركوك دەكات و لەوێش لەگەڵ پێكهاتە جیاوازەكان كۆدەبێتەوه.


بە پێی هەمان سەرچاوە بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان قاسم سولەیمانی ناچار لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە ‌و هەڵوێستی حكومەتەكەی دووبارە بە بەرپرسانی هەرێم رادەگەیەنێت.


بە پێی راپۆرتێکی دیکەی “العرب”ی عێراقی لە ئێستادا ئێران کە زیاتر لە هەموو کات دەستی بەسەر عێراقدا گرتووە، بە بیانوی شەڕی حەویجە ژمارەیەکی زۆری حەشدی لە دەوروبەری کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان کۆکردۆتەوە بە مەبەستی هێرش کردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، چونکە ئێران سورە لەسەر ئەوەی ناوچە کوردستانیەکان کە پیشتر بە ماددەی ١٤٠ناسرابوون، نابێت بگەرێنەوە سەر هەرێم و بەشداری لە گشتپرسی بکەن.


ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ بەهۆی فشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بە یاسایی کردنی بەکار هێنانی هێز دژی هەرێم لە ژێر ناوی عێراق، پەڕلەمانی عێراقی ناچار بە دەرکردنی بڕیاری بەکار هێنانی هێز کرد دژی هەرێم بۆ رێگری کردن لە ریفراندۆم، کە بە گوتەی پەڕلەمانتارانی کورد کە ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون و هۆلی پەڕلەمانیان جێهێشت، بڕیارەکە نا دەستوری و نا یاساییە.


بەرای چاودێرانی سیاسیش ئێران دەیەوێ لە رێگەی گروپە توند ئاژۆکانی کە دوای داعش لە عێراق دروستی کردون و لە لیستی تیرۆری نێو دەوڵەتیدان، بەناوی بەغدا هێرشی سەربازی بکاتە سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە، تاوەکو وڵاتان درک بەوە نەکەن کە ئێران بەو کارە هەستاوە، بەڵام هەرچی ئەو گروپانەی لە عێراق دروستکراون لە ژێر ناوی جیاجیا کە سەربە حەشدن، گروپی تیرۆرستین و هاوپەیمانان لە هاوکاری کردنی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر بێدەنگ نابن.

منبع خبر

http://rhewal.com/sorani/?p=44001


برچسب ها :

Freedom of speech
نظرسنجي
    کدام یک از شخصیت های زیر بزرگترین ظلم در حق ایرانیان کرده؟



    کدام نوع حکومت برمبنای سیاسی را خواهان هستید؟







    از رفراندم کردستان عراق حمایت ...... .

درباره ما

    اول نادیده ات می گیرند. سپس مسخره ات می کنند. بعد با تو می جنگند. آنگاه تو پیروز می شوی ، همراه شو عزیز، همراه شو عزیز که این درد مشترک هرگز جدا جدا درمان نمیشود این وبلاگ به منظور روشن ساختن مشکلات مردم ایران و همچنین ظلم ها و ستم های که بر مردم روا داشته اند مخصوصا قشر کرد یارسان ایجاد شده است.
آمار وبلاگ
» بازديد امروز :112
» افراد آنلاین :1
» بازديد دیروز :104
» بازديد ماه :4963
» بازديدسال :69328
» کل بازدیدها :181437
» مجموع اعضا : 12
» تعداد مطالب : 602